ناوەندی هەواڵەكان
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت بەهەر جۆرێك بێت بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار جێگیر بکەن، دەشڵێت: ڕاستە عێراق ئابورییەکی بەهێزی نییە، بەڵام ئەوەندەی یەدەگ هەیە تاوەکو بتوانێت پشتگیری لە دراوەکەی خۆی بکات.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
جەبار گۆران ڕایگەیاندووە: ئەوەی کاریگەری لەسەر دراوی هەر وڵاتێک درووستدەکات دۆخی سیاسی و ئابوورییە، ئێستا دۆخی سیاسیی عێراق تاوەکو ئاستێک سەقامگیرە و هەڵبژاردنیشی لەپێشە.
دەشڵێت: لەبەرئەوەی هەڵبژاردن لە پێشە بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت بەهەر جۆرێك بێت بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتییان جێگیر بکەن.
دەشڵێت: ڕاستە عێراق ئابورییەکی بەهێزی نییە، بەڵام ئەوەندەی یەدەگ هەیە، تاوەکو بتوانێت پشتگیری لە دراوەکەی خۆی بکات ئەگەر نرخی نەوت لەباربێت، چونکە عێراق تەنها پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ماوەی هەفتەیەکە ١٠٠ دۆلار بەرانبەر ١٤١ هەزار و ٢٠٠ تاوەکو ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێشبینیی گۆڕانکاری زیاتر ناکەین لەم ماوەیەدا.
ئ.م
Comments are closed.