ناوەندی هەواڵەکان
سبەینێ لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژنان پلاتفۆڕمی “یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشووری کوردستان” ڕادەگەیەندرێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و کێشە نەتەوەییەکان.
بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی تەواری شاری سلێمانی وۆركشۆپێك ئەنجامدەدرێت و پلاتفڕرمی “یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشووری کوردستان” ڕابگەیەندرێت.
هەروەها چالاكییەكە بە ئامادەبوونی ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوانانی بواری ژنان، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی سەربەخۆ پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان درووست دەکرێت.
هاوکات، پلاتفۆرمەکە کار بۆ یەکێتی و یەکڕیزی ژنان لە باشووری کوردستان دەکات، هەروەها هەنگاوێکە بۆ کار و چالاکییەکانی ژنان و کاری پێکەوەیی بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی ژنان و کێشە نەتەوەییەکان.
سـ.خـ
Comments are closed.