ناوەندی هەواڵەکان
نێرگز محەمەدی ڕایگەیاند، ئێران فشارەكانی بۆ سەر چالاکوانان و زیندانیانیی سیاسیی چڕتر کردووەتەوە، دەشڵێت: بارودۆخی زیندانیان لە گرتووخانەکانی قەرچەک و تارانی گەورە خراپە.
نێرگز محەمەدی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیی سیاسیی ئێران و بڕاوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەبارەی سەرکوتکردنی هاوڵاتیانی کورد و ئێران لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ میدیایی ئەمریکی “ئەی بی سی” بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.
نێرگز محەمەدی ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە فشارەكان بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی، زیندانیانیی سیاسیی چڕتر كراوەتەوە بە ئامانجی درووستکردنی ترس و تۆقاندن لە کۆمەڵگەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی زیندانیان لە زیندانی قەرچەک و تارانی گەورە خراپە، بەجۆرێك زیندانییەكان ڕووبەڕووی سەرکوتکردنێکی توند دەبنەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە خراوەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو زیندان و بنەماڵەکەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی وەزارەتەکە بوونەتەوە.
هاوکات، نێرگز محەمەدی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، تەمەنی ٥٢ ساڵە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەربردووە، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ـەوە لە زیندانیی ئەویندایە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی دەوڵەت” بە ساڵێکی دیكەی زیندانییکردن سزا درایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو ژنە چالاکوانە نەشتەرگەری لابردنی گرێیەکی ئێسک لە بەشی سەرەوەی قاچ و بەستنەوەی ئێسکی بۆ ئەنجامدرا و بۆ ماوەی سێ هەفتە بە مەرج ئازاد کرا.
سـ.خـ
Comments are closed.