ناوەندی هەواڵەکان
سۆزدار ئاڤێستا سەرجەم شەهیدانی مانگی حوزەیرانی بەشکۆوە بەبیر هێنایە و ڕایگەیاند، لە پرۆسەیەکی زۆر گرنگداین، ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت، ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە و دەشڵێت: بەو هێزەی کە لە شەهیدانمان و ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی خۆمانەوە وەریدەگرین، لە ئاستێکی بەرزدا بەرخۆدانمان پەرە پێدەدەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تایبەتدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی پەخشکرا، کادرە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد کە لە مانگی حوزەیراندا شەهید بوون بەبیر هێنایەوە و هەڵسەنگاندی بۆ چەندین بابەتی دیکەی گرنگ کرد.
بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی سۆزدار ئاڤێستا بەمشێوەیە بوو:
“مانگی شەهیدان و شەهیدە زۆر بەنرخەکانمان کە شەهیدبوون و دیسان لە مێژووی گەلی کورددا کەسانێک بە کۆمەڵ لەسێدارەدران، باسکردن لەسەر ئەو کەسایەتییە مەزنانە هێندە ئاسان نییە، لە کەسایەتی شێخ سەعید و هەڤاڵانیدا کەسانێک کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسێدارەدران، بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە، دیسان لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی ١٩٩٣ـدا ٣٣ کەسایەتی ڕۆشنبیر، هونەرمەند، کەسایەتی ناوداری کۆمەڵگای عەلەوی، کورد و گەلانی تورکیا، لە هۆتێلێکی سێواس بە زیندوویی سووتێنران، هەروەها لە پێشوازی ٢٩ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان داین، ئەوە جاری یەکەم بوو لە بزووتنەوەی ئازادیدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەستی پێکرا و لەسەر ئەو بنەمایە هەڤاڵ زیلان کاردانەوەی نیشاندا و هەروەها لە مانگی ئایاردا هەڤاڵانی پێشەنگی ژنمان لە بزووتنەوەی ئازادیدا، ئەو هەڤاڵە پێشەنگانە لەم مانگەدا شەهیدبوون لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدان بەبیر دێنمەوە.
لە سەر هێڵی شەهیدان، تێکۆشانی ئازادیی بێ ڕاوەستان بەردەوامە هەروەها لێرە بەدواوەش بەردەوام دەبێت، بەم بۆنەوە لێرە لە بەردەم شەهیدان بەڵێنی خۆم دووبارە دەکەوەمەوە.
بۆ ئەوەی ئێمە ببینە وەڵام و نەهێڵین دۆزی شەهیدان لەناو بچێت، هەروەها بۆ ئامانج و داواکارییەکانی شەهیدان، ئەم تێکۆشانە هەتا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە و بۆیە بێگومان شەهیدان بنەما و بیرەوەرییەکانی کۆمەڵگان، شەهیدان هەموو بوون و بەهاکانی کۆمەڵگە لەناو خۆیاندا کۆدەکەنەوە لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکی قووڵیان بە خۆیان و کۆمەڵگاوە هەیە.
ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام لە بارەی شەهیدانەوە دەڵێت ‘ئەوانەی لە بەرزترین ئاستدا دەژین شەهیدانن، شەهیدان دوا ڕۆژ، ئێستا و داهاتوومانن’، ئەگەر بە فیداکاری شەهیدانەوە نەبوایە ئەم تێکۆشانە مەزنە ماوەی ٥٢ ساڵ لە سەر هێڵی شەهیدان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە نەدەچوو، ئێستا ئەو جینۆسایدەی کە دەستی پێکردبوو و سیاسەتی قڕکردن، لە سێدارەدان، کۆمەڵکوژی و نکۆڵیکردن گەیشتبووە ئامانجی خۆی.
هیچ شتێک بە ناوی کورد و کوردستانەوە نەمابوو، بۆیە ئێمە قەرزداری ئەو شەهیدانەین کە بەتێکۆشان و فیداکاریی خۆیانەوە کەرامەتی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتییان پاراست، ئەوان بەو شێویە بوونە بەردی بناغەی تێکۆشان، هەروەها بوونە ڕۆح، دڵ، مێشک و حەقیقەتی ئەم تێکۆشانە و بوونەتە بەهایەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
ئەمە ٢٩ ساڵە وەک تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان لە هەموو ساتەکانی ژیانماندا پێشکەوتنی فیکری، زانستی، فەلسەفی، کۆمەڵناسی و دەرونیمان بەدەست هێناوە، ئەو ئاستەی ئێستا پێی گەیشتوین، لە ڕووی پاراستنی جەوهەری و پەرەپێدانی سووپابوونی ژندا، هەڤاڵ زیلان بۆ ئێمە بووە بە مانیفێستۆی ژیانی ئازاد و تێکۆشان و بووە بە هێڵێکی نەبڕاوە، هەڤاڵ زیلان لە ڕێگەی چالاکییەکەیەوە ڕێ و ڕێبازەکانی نیشانداوە.
هاوڕێ فوئاد (عەلی حەیدەر قەیتان) یەکێک بوو لە هەڤاڵانی یەکەم کە بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، لە کۆنگرەی ١٢ـیەمینی پەکەکەدا بە فەرمی شەهیدبوونی ئەو و هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون ڕاگەیاندرا، بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە بە ڕێز و پێزانینەوە ئەم دوو هاوڕێیە بە بیردێنم، ئەوان پێشەنگەکانی ئەم تێکۆشانە بوون، هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ بوون، ستایشکردنی هاوڕێ فوئاد زۆر ئەستەمە بۆمان، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ باس لە هەڤاڵ فوئاد دەکات، دەڵێت ‘لە خۆم زیاتر لێم تێدەگەشت، شرۆڤەی دەکرد’ ئەمە زۆر گرنگە، هەڤاڵ فوئاد هەموو ژیانی خۆی، شۆڕشگێڕی خۆی و بە پێشەنگایەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ژیاوە، واتە ژیانی ئەو ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، ڕێبەرێتی و هاوڕێ فوئاد وەک گۆشت و نینۆک بوون، بۆیە ئێمە وەک هاوڕێیانی ژن، شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد دەکەین بە بنەمای پێشکەوتنی مەزن.
شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەتیش لە مانگی حوزەیران ڕوویدا، بەم بۆنەوە هەموو شەهیدانی ئازادی و شەهیدانی باشوور لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵمەتدا بە ڕێزدارییەوە بە بیردێنمەوە، کۆمەڵکوژی لە باکوور و هەروەها لە باشوور ڕوویدا، هەڤاڵ هەڵمەت کەسێک بوو کە شایەتی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ئەنفال بوو و ئەزموونی کرد هەروەها لە باشووردا بینی کە پێویست بە شۆڕشی حەقیقەت هەیە، شۆڕشێک کە هەموو کوردستان بگرێتەوە دەبوو گەلی کورد لەم مێژووە جینۆسایدەدا ئازاد بکرێت، لەبەر ئەوە ئەمە چارەنووسی گەلی کورد نەبوو ئەمەش بە پێشەنگێکی ڕاست لەسەر بیرۆکە، فەلسەفە و ڕێبازێکی ڕاست و دروست دەبوو، لێگەڕینەکانی هەڤاڵ هەڵمەتیش بەم ئاڕاستەیەدا بوو و ئەم گەڕانەی لەگەڵ تێکۆشانی ئازادیی هێنایە پاڵ یەک لەو کاتەدا کە بەشدار بوو تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگدا بوو.
هەڤاڵ هەڵمەت لە ماوەیەکی کەمدا وەک کەسایەتییەکی پێشەنگ سەریهەڵدا، لە ساڵانی یەکەمدا یەکسەر چووە لای ڕێبەر ئاپۆ و لەوێ پەروەردەی وەرگرت، هەڤاڵ هەڵمەت لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە لەسەر پەکەکە و بیرۆکەکانی پەکەکە پەروەردەی بینی، ئەوەی فێری بوو و ئەو بەڵێنەی کە بە ڕێبەر ئاپۆی دابوو تا کۆتایی بەڕێوەی برد.
هەڤاڵ هەڵمەت بەشێوەیەکی چالاک هەم لە گۆڕەپانەکانی گەریلا، هەم لە بواری کۆمەڵایەتی و هەم لە خەباتی ئایدیۆلۆژیدا بەشداری دەکرد، تێکۆشانێکی ئاسایی قبوڵ نەدەکرد و بەردەوام هەوڵی دەدا شتی نوێ بخوڵقێنێت وەک کەسێکی لێکۆڵەر و مێژوونووس بوو، هەڤاڵ هەڵمەت ئەم تێکۆشانەی بۆ ئەوەی جارێکی تر کورد ڕووبەڕووی شکست نەبێتەوە دەست پێکرد، لە باشوور زۆر کاری کرد، دەیویست گەلی باشوور لە ڕاستییەکان هۆشیار بکاتەوە و بە ڕوونی جیاوازییەکانی نێوان ڕاست و هەڵە ببینەوە، کەسێکی ڕووناکبیر بوو خاوەن تایبەتمەندی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بوو، ئەم تایبەتمەندییانەی بووە هۆی ئەوەی کە بە خێرایی گەشە بکات و لە کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکەدا جێگەی خۆی بگرێتەوە.
گەلی باشوور وەک هەموومان ئازاری شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەتیان ئەزموون کرد ئەوان شەهیدێکی پێشەنگیان لەدەستدا، شەهیدبوونی هەموومانی بە قووڵی ئێشاند، بەڵام ئەمڕۆ ئەم تێکۆشانە گەورەیە لەسەر ئەو هێڵە بەڕێوەدەچێت کە شەهیدان لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە هەڤاڵ هەڵمەت بە ژیانی خۆی سەلماندی کە هێڵی ئازادیی بۆ باشوور چییە و ڕێبەری ڕاستەقینە کێیە.
گەلی کورد ١٠٠ ساڵە لە چوار بەشی کوردستان خەباتێکی گەورە بەڕێوە دەبات، لە ڕۆژهەڵات تا باکوور، لە باشوور تا ڕۆژئاوا، یەکێک لە هۆکارەکانی نەگەیشتن بە ئامانجەکەیان و بەدی نەهێنانی شۆڕشێکی گەورە، بێگومان پارچە کردنی کوردستانە و لەنێوان کوردانیشدا دروست نەکردنی یەکێتی هەمیشەییە، هەڤاڵ هەڵمەت زۆر بەباشی ئەمەی دەبینی و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردبوو.
ئێستا لە پرۆسەیەکی زۆر گرنگداین، تاکە شتێک کە ڕێگرە لەبەردەم سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە مەزنە، دروستنەکردنی یەکێتی کوردانە، ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت، ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە، ئەمەش لە سەدەی ٢١ـدا بناغەیەکی گەورەی لە هەموو کوردستاندا خوڵقاندووە، شۆڕشێکی گەورە ڕوویداوە و دەرفەتی دروستکردنی یەکێتییەکی دیموکراتیک زۆرە، بوو بە ١٠٠ ساڵ ئیتر بەسە، دەبێت ئاشتی و یەکێتی ناوخۆیی خۆمان لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادبنێین و ئەم ئاشتییە بکەینە ماڵێک بۆ هەموو هەرێمەکە و گەلانی ناوچەکە.
بۆ شەهیدانمان کە لەم تێکۆشانەدا ڕەنجێکی وەها گەورەیان داوە، چی بڵێین کەممان وتووە، بێگومان ئێمە لە پرۆسەیەکی گرنگ و مێژووییداین، ئێمە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە ئەو بەهایانەی کە لە ماوەی ئەم ٥٢ ساڵەدا بەدی هاتوون، ئەو سەرهەڵدانانەی کە ١٠٠ ساڵە ڕوو دەدەن، دەبێت لەم پرۆسەیەدا زیاتر بیانپارێزین بەدیلێکی گەورە و بەنرخ دراون، هەروەها حەقیقەتی شەهیدان لە ئارادایە، بۆیە بە تایبەتی پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە، بێگومان پیشەنگەکانی ئەم پرۆسەیە ژنانن، هەروەها گەرەنتیکارانی پرۆسەکەش دیسان ژنانن، هەڤاڵ زیلان، هەڤاڵ سەما، هەموو ژنە شەهیدەکانمان بەردەوام ویستوویانە وەڵامدەری ئەو هەنگاوانە بن کە نراون، لە ئەمڕۆ بەدواوە دەبێت لەسەر هێڵی هەڤاڵان زیلان، سەما، فوئاد، ڕەزا، هەڵمەت و لەیلا تێکۆشان بە هێزەوە بەڕێوەبچێت.
ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادە، زانابوون، فەلسەفەی ئازادیی و باوەڕ بە خوشک-برایەتی گەلان ئەم پرۆسەی بۆ ئازادیی هەموو گەلان دەستپێکردووە، بۆیە بەو هێزەی کە لە شەهیدانمانەوە وەریدەگرین، بەو هێزەی لە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی خۆمانەوە وەریدەگرین، لە ئاستێکی بەرزدا بەرخۆدانمان پەرە پێدەدەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.”
ب. ق
Comments are closed.