ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحەرنوتی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، بە مەبەستی وەستاندنی جەنگ لە غەزە، وڵاتەكەمان وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن حەماسەوە بەدەست گەیشتووە، دەشڵێن، وەڵامەکەی حەماس لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بە دەستی لایەنە حكومەتی وڵاتەكەمان گەیشتووە.
ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحەرنوتی ئیسرائیلی لەبارەی وەڵامی حەماس بۆ ئاگربەست لە غەزە بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
ڕۆژنامەی یەدعوت ئەحەرنوتی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، بە مەبەستی وەستاندنی جەنگ لە غەزە، وڵاتەكەمان وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن حەماسەوە بەدەست گەیشتووە.
دەشڵێن، وەڵامەکەی حەماس لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بە دەستی لایەنە حكومەتی وڵاتەكەمان گەیشتووە.
باس لەوەشكراوە، حەماس سێ تێبینیان هەبووە لەسەر ناوەڕۆکی ڕێکەوتنامەکە و داوای داڕشتنەوەی نوێیان لە سێ خاڵدا کردووە، كە بریتین لە دووبارە ناردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ غەزە، دوورخستنەوەی کۆمپانیای GHF ـی ئەمریکی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن و نەخشەڕێگای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەزە.
هاوكات، بڕیارە ئەمڕۆ حكومەتی ئیسرائیل كۆببیێتەوە و لەبارەی ناوەرۆكی پەیامەكەی حەماس گفتوگۆ بكەن لەكاتێكدا هەریەكە لە وەزیرانی دارایی و ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، کە بە باڵی توندڕەوەکان ناسراون، لە دژی ڕێکەوتنن لەگەڵ حەماس.
جێگای ئاماژەیە، دوێنێ حەماس بڵاوی كردەوە، ئێمە ئامادەین بە زووترین کات داواکاریەکەی میسر، قەتەر و ئەمریکا جێبەجێبکەن و بۆدەستپێکردنی دانوستاندنی ئاشتی.
نـ.مـ
Comments are closed.