کەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕداهاتوودا ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لەبارەی غەزەوە ئەنجام دەدرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەبارەی غەزەوە بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاکان خستەڕوو.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتووودا ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لەبارەی غەزەوە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: حەماس بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی ئاگاربەستی داوەتەوە، ئێمەش پێشوازی لەم بڕیارەیان دەکەین و چاوەڕێی دەرئەنجامی باش دەکەین.

وتیشی: من ناتوانم زانیاری تەواو لەبارەی دانووستان و ڕێککەوتنەکەی نێوانیان بخەمەڕوو، بەڵام ئەگەری هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڤ.م

Comments are closed.