سلێمانی
لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان، وۆرکشۆپی تایبەت بە “پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان” بەڕێوەدەچێت و هەر ئەمڕۆش پلاتفۆرمەکە ڕادەگەیەندرێت.
کەمێک پێش ئێستا لە هۆڵی کتێبخانەی تەواری شاری سلێمان، وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی “پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان” دەستی پێکرد.
بەپێی کارنامەی وۆرکشۆپەکە، وتاری دەستپێک لەلایەن شەیدا مەعرووف دەخوێندرێتەوە، پاشان دیوان هەڵدەبژێردرێت و ڕاپۆرتی پلاتفۆرمەکە لەلایەن سارا ڕەزا دەخوێندرێتەوە.
لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا پێشنیار و ڕاسپاردەکان دەخوێندرێتەوە، لە کۆتاییشدا بە دەرئەنجامێک “پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشووری کوردستان” ڕادەگەیەندرێت.
پلاتفۆڕمەکە بە ئامادەبوونی ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوانانی بواری ژنان، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی سەربەخۆ پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان درووست دەکرێت.
هاوکات، پلاتفۆرمەکە کار بۆ یەکێتی و یەکڕیزی ژنان لە باشووری کوردستان دەکات، هەروەها هەنگاوێکە بۆ کار و چالاکییەکانی ژنان و کاری پێکەوەیی بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی ژنان و کێشە نەتەوەییەکان.
س.خ
Comments are closed.