لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەزە ٦١٣ کەس کوژراون

ناوەندی هەواڵەکان

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەزە تاکوو ٢٧ـی حوزەیرانی ئەمساڵ ٦١٣ کەس لەكاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان کوژراون.

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە ئاماری کوژرانی هاوڵاتییانی مەدەنی لەکاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەزە بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەزە تاکوو ٢٧ـی حوزەیرانی ئەمساڵ ٦١٣ کەس لە نزیک دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی سووپای ئیسرائیلدا ئەوانەی بە ئامانج گراون زۆربەیان ژن و منداڵ و هاوڵاتیی مەدەنین.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەزە ڕوو لە زیادبوونە و تیمەکانی دەزگای مرۆیی بەردەوامن لە بەدواداچوون و تۆمارکردنی کوژراوان و برینداران.

ڤ.م

Comments are closed.