ناوەندی هەواڵەكان
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق چەند مەرجێكی هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بریتین لە تەوتینكردنی مووچە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەنەكە لەبارەی مەرجەكانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.
كاروان یاروەیس ڕایگەیاندووە: عێراق چەند مەرجێكی هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بریتین لە تەوتینكردنی مووچە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە ٦٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە لە بەشێكی ناوچەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٨ـی مانگی ئايارى ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕایگەیاندووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تەواوبووە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.
ئ.م
Comments are closed.