هەپەگە پێنج گەریلای شەهیدی بە بیرهێنایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هەڤاڵانی هێژای ئێمە بە ڕەنج، هەوڵدان و فیداکارییەکی گەورە شەڕی ئازادییان ئەنجامدا و ئەمەش ئەمڕۆ بۆ گەلەکەمان دەرگای ئازادیی دەکاتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هەڤاڵانمان ڤیان، ڕۆناهی، عاکیف، بێریڤان و چیا، کە ساڵی ٢٠١٨ لە گۆڕەپانی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیر دە‌‌هێنینەوە.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، هەڤاڵانمان ڤیان، ڕۆناهی، عاکیف، بێریڤان و چیا لە ساڵی ٢٠١٨ـدا، کە دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە بۆ تەسفییەکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هێرشی دەکرد، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە شەڕێکی مێژووییان بەڕێوەبرد و وەڵامی هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە، بە تێکۆشانیان ئەو بەهانەیان کردە دیاری بۆ گەلەکەمان، کە هەمیشە بە زیندوویی هێشتنیەوە، هەڤاڵانی هێژای ئێمە بە ڕەنج، هەوڵدان و فیداکارییەکی گەورە شەڕی ئازادییان ئەنجامدا و ئەمەش ئەمڕۆ بۆ گەلەکەمان دەرگای ئازادیی دەکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، هەڤاڵانمان ڤیان، ڕۆناهی، ئاکیف، بێریڤان و چیا سەرەڕای دەرفەتی کەمیش، داهێنەرانە و بە تاکتیکی دەوڵەمەند، بەرخۆدانێکی بێهاوتایان بەڕێوەبرد، بناغەی ئەمڕۆی شێوازی پڕۆفیشناڵی گەریلایانی ئازادییان دامەزراند، لەم بوارەدا هەڤاڵانمان هەم میراتێکی تێکۆشانی دەوڵەمەند و هەمیش ڕوحی قوربانیدانیان لە ئێمەدا چاند، ئەوان هەمیشە لە دڵی هاوڕێیانیان و گەلەکەماندا دەژین.

هەپەگە لە کۆتایشدا دەڵێت: بەم هەستانەوە لەسەرەتادا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان ڤیان، ڕۆناهی، عاکیف، بێریڤان و چیا، هەروەها هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێنی خۆمان دوبارە دەکەینەوە، کە بیرهێنانەوەی شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاددا زیندوو بهێڵینەوە.

هەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە زانیاری خستە ڕوو؛

 ناسناو: ڤیان هێرش

ناو و پاشناو: حەلیمە ئاکبۆگا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ڕەمزیە، عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: ڕۆناهی زیلان

ناو و پاشناو: ڕوکەن کاپڵان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گوڵچیمەن، بەرهەم

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: عاکیف یەڵماز

ناو و پاشناو: شاهین ڕەجای

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک و باوک: خانم، موسا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: بێریڤان گەڤەر

ناو و پاشناو: ڕەنا ئاتیللا

شوێنی لەدایکبوون: گەڤەر

ناوی دایک و باوک: نەسیبە، ئەنوەر

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

* * *

ناسناو: چیا ئەریوان ڕوبار

ناو و پاشناو: حەسرەت بیلگی

شوێنی لەدایکبوون: تەکیرداغ

ناوی دایک و باوک: زوڵەیخا، محمد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ب. ق

Comments are closed.