پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچەی هەرێم، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە بەرزدەبنەوە.

کەشناسى هەرێم لەبارەی دۆخی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچەی هەرێم.

دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە بەرزدەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٩ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.