بەریتانیا و فەڕەنسا پرسی دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین تاوتوێ دەكەن

ناوەندی هەواڵەكان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوی كردەوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا فشار دەخاتە سەر كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ ئەوەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت، دەشڵێن، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆك وەزیرانی هەردوو وڵات كۆببنەوە و پرسی دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین تاوتوێ بكەن.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لەبارەی دان نان بە دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوی كردەوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا فشار دەخاتە سەر كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ ئەوەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.

دەشڵێن، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆك وەزیرانی هەردوو وڵات كۆببنەوە و پرسی دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین تاوتوێ بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، فەڕەنسا پێیوایە دانپێدانانی فەڵەستین دەتوانێت ببێتە دوایین لیست بۆ خێراكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی.

ئەوەش هاتووە، بەڵام بەرپرسانی بەریتانیا ترسیان هەیە هەنگاوێكی لەو شێوەیە تەنها رەمزی بێت ئەگەر مەرجی توندی پێویست دانەنرێت سەبارەت بەوەی كە بزووتنەوەی حەماس دەبێت چی پێشكەش بكات لە بەرامبەردا.

ئ.م

Comments are closed.