ئێران: دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان زیانی زۆری بەركەوتووە

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان زیانی زۆری بەركەوتووە، دەشڵێت: دەبێت دڵنیابین لەوەی ڕووداوەكانی ١٣ـی حوزەیران دووبارە نابنەوە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی زیان گەیاندن بە بنكە ئەتۆمییەكانیان بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان زیانی زۆری بەركەوتووە.

وتیشی: هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دووژمنكارییەكی کتوپڕ و ناڕەوا بوو لە دژی ئێرانییەکان، كە بەهۆیەوە نزیکەی هەزار هاوڵاتیمان كوژران.

باسی لەوەشكردووە: دیپلۆماسی هەرگیز کۆتایی نایەت، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بکەین و ببینین، چونکە نامانەوێت ئەو شتە دووبارە ببینینەوە، کە پێی دەڵێین ناپاكی لە دیپلۆماسی.

دەشڵێت: دەبێت دڵنیابین لەوەی ڕووداوەكانی ١٣ـی حوزەیران دووبارە نابنەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە پێش دەستپێكی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێنج خولی دانووستانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێكی فەرمی نەكراوە، واشنتۆن داوا دەكات تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، لە بەرامبەریشدا تاران دەڵێت: بەردەوام دەبن لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئ.م

Comments are closed.