ناوەندی هەواڵەكان
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٦ هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە ٢٨ کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق، دەشڵێت: هێشتا نزیکەی ١٥ هەزار هاوڵاتیی دیکەی عێراقی لە کامپەکەدا ماون و بڕیارە بەم نزیکانە کاروانێکی دیکەیان بگەڕێندرێتەوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەوانی دیکەش بەردەوام دەبێت.
عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بەمجۆرە زانیاری بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەخاتەڕوو.
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٦ هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە ٢٨ کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق.
دەشڵێت: هێشتا نزیکەی ١٥ هەزار هاوڵاتیی دیکەی عێراقی لە کامپەکەدا ماون و بڕیارە بەم نزیکانە کاروانێکی دیکەیان بگەڕێندرێتەوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەوانی دیکەش بەردەوام دەبێت.
كامپی هۆل دەكەوێتە باشووری شاری هۆل لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان و لە نزیك سنووری عێراقە، كامپەكە زیاتر لە ٣٠ هەزار عێراقی تێدابوو، كە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزاندا دابەشكراون، كە دەكاتە نیوەی كۆی دانیشتووانی كامپەكە.
ئ.م
Comments are closed.