ناوەندی هەواڵەکان
لە دوێنێوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی دارستانی جیای گابار کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە هەزاران دار سووتاون و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان ئاژەڵ و باڵندە.
لە نیوەڕۆی دوێنێوە لە ناوچەی دارستانی چیای گابار لە شرناخ، کە بە بیانوی “ئاسیاش” قەدەغە کرابوو ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و زیانیکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
بەهۆی باوە لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە بڵاوبووەوە و دوای ١١ کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵ بکرێت، لە ئەنجامی زۆری ئاگرەکەدا بەهەزاران دار بوونە خۆڵەمێش و دەیان ئاژەڵ و باڵندە گیانیان لەدەستدا.
ب. ق
Comments are closed.