هەورامان
بەشێک لە دانیشتوانی هه‌ورامان ڕه‌خنه‌ى توند له كابینه‌ی نۆیەم ده‌گرن و ده‌ڵێن: به‌رپرسانى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر مه‌یلی دابه‌شكردنى مووچه‌یان نییە، به ئاشكرا چه‌وساندنه‌وه‌ى مووچه‌خۆرانیان كردووەته بنه‌ما بۆ به‌رژوه‌ندى حزبى و تایبه‌تى خۆیان به‌كارى دێنن، هاوكات داواى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
زیاتر له دوو مانگه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیەمی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە دابه‌شنه‌كراوه، ژیانى مووچه‌خۆران به دۆخێكى سه‌ختى ئابوورییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، دانیشتووانی شارەدێی بیاره‌ش له ناوچەی هه‌ورامان بۆ ڕۆژنیوز دوان.

به‌هجه‌ت سان ئه‌حمه‌د، مامۆستا بۆ ڕۆژنیوز وتى: مووچه مافێكى ڕه‌وای مووچەخۆران خۆیانە و ئه‌ركى حكومه‌تە دابه‌شی بكات، به‌ڵام ئه‌وه دوو مانگه دابه‌شنه‌كراوه و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكیش هه‌مووى تێكچووه، ئێمه‌ى مامۆستا شێوازى شارستانیمان به هه‌موو ڕێگایه‌ك گرته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى مافى خۆمان ده‌ستبكه‌وێت به‌ڵام گوێمان لێنه‌گیرا، ئێستا پێویسته ڕێگا چاره‌یه‌كى دیكه بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مافه بۆ خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه.
ئه‌و مامۆستایه وتیشى: بێده‌نگى چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه ناكات، به‌ڵكو تاكه چاره‌سه‌ر خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رییه، چونكه ئێستا ته‌نها مامۆستا هاوار ده‌كات، ئه‌م حكومه‌ته‌ش هیچ باكى بە خەڵک نییه، ئێمه‌ش به هه‌موو جۆرێك بێزاربووین له سیاسه‌تكردنیان، له هیچ شوێنێكى دوونیا موچه به دوو مانگى جارێك دابه‌ش ناكرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم تاوانباره له‌م دۆخه له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكناكه‌وێت، نه‌وتى هەرێمی بۆ ماوه‌ى ٥٠ ساڵ فرۆشت به توركیا، خاوه‌نى داهاتێكى زۆرى ناوخۆیه، خۆشى مه‌یلى دابه‌شكردنى مووچه‌ی نییە، ئه‌م كابینەیەی حكومه‌ت به‌ئاشكرا دیاره چه‌وساندنه‌وه‌ى خه‌ڵكى كردووەته بنه‌ما، وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌رۆكى حكومه‌ت وتى ‘خه‌ڵك مووچه‌ى ناوێت كه‌رامه‌تى ده‌وێت”.
مامۆستا بەهجەت سان ئەحمەد وتیشی: پێویسته خۆمان چاكسازى بكه‌ین، به‌رپرسان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك متمانه دروست بكه‌نه‌وه، له داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى خه‌ڵك بده‌ن، ئێستا مووچه بووە به ململانێى سیاسی.

هەروەها ڕزگار هه‌ورامی، فه‌رمانبه‌ر بۆ ڕۆژنیوز وتى: مووچه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى بێت و ٦٥ ڕۆژ دابه‌شنه‌كرێت ئه‌وا كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵك و ژیان و گوزه‌رانمان خراپه، به‌غداد داواى داهاتى ناوخۆ و نه‌وت ده‌كات، به‌رپرسانى هه‌رێم ڕێکكناكه‌ون و خه‌ڵكیان تووشى ئه‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه كردووە.
وتیشى: حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر داهاتێكى زۆرى هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، خۆى نایدات و دەیەوێت خەڵك بەمشێوەیە بێمووچە بێت، شته‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبى و به‌رپرسانه بۆیه مووچه دابه‌شناكه‌ن و دۆخى خه‌ڵك به‌مجۆره لێده‌كه‌ن.
ب. جـ
Comments are closed.