سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردەوە، هەر هاووڵاتییەک خۆڵ و خاشاک و پاشماوە لەسەر شەقام و ڕێگای سەرەکی فڕێبدات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەین شارەکە پاکوخاوێن ڕابگرن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە سزای فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و ڕێگای سەرەکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردەوە، هەر هاووڵاتییەک خۆڵ و خاشاک و پاشماوە لەسەر شەقام و ڕێگای سەرەکی فڕێبدات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەین شارەکە پاکوخاوێن ڕابگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ژمارەیەک بارهەڵگر لە شوێنی قەدەغەکراو سەرپێچیان کرد و هەڵسان بە فرێدانی پاشماوەی خانووبەرە، هەر زوو لەلایەن تیمەکانمانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بارهەڵگرەکان دەست نیشان کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدرا.

دەشڵێن،  لە بەرانبەر ئەو کارەی، کە کردوویانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەر دوو گۆڕەپانی گەورەی گەڕەکی نیشتیمان و گەلاوێژیان وەکو سزایەک پێپاکراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ گلدانەوەی تەواوی زبڵ و پاشماوەکانی شاری هەولێر سەرچاوەی زبڵخانەی کانی قڕژاڵە دەستنیشان کراوە، هەروەها هۆبەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی وەک تیمێکی تایبەتی بە کەرەستە و پێداویستی و ئامێری قورس بۆ داپۆشینی زبڵ و پاشماوەکان جێگیر کراون.

باس لەوەشكراوە، پاک و خاوێنی شار ئەرکی هەموولایەکمانە لەپێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست و پاراستنی سیمای جوانی شارەکەمان.

ڤ.م

Comments are closed.