ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆککۆماری تورکیا تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە و ئاشکرای کرد، پڕۆسەکە و هەستیاری دۆخەکە تاوتوێ دەکەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان، لەناو فڕۆکەخانەدا وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ ئەندامانی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و مەدحەت سنجار کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، هەروەها ئاشکرای کرد سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی گشتیی فراکسیۆن ئەفکان ئالاش بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن.
ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیاری چەکدانانی پەکەکە جێبەجێ بکرێت ئەوا پڕۆسەکە خێراتر دەچێتە پێشەوە و وتی: لایەنە پەیوەندیدارەکانمان زۆر بە هەستیاری چاودێری هەموو هەنگاو و هەڵمەتەکان لە چوارچێوەی پڕۆسەکەدا دەکەن و هەنگاوی پێویست دەنێن، ئێمە ناتوانین ئەم پڕۆسەیە لە دۆخێکی ڕاوەستاودا بهێڵینەوە و ڕێگا بە هیچ لایەنێکیش نادەین تێکی بدات، بە هەستیارییەوە هەوڵ دەدەین و هەنگاوی هیوابەخش دەنێین.
ب گ
Comments are closed.