چاودێرێك: سەدر و سیستانی پێیان باشە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت

بەغداد

چاودێرێكی سیاسی: موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پێیان باشە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت، دەشڵێت: فەتوای “جیهادی توانای” لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن عەلی سیستانی بۆ دامەزراندنی حەشدی شەعبی دژی داعش، بۆئەوە نەبوو، کە گرووپێکی سەربازی هاوتەریب لەگەڵ سوپای فەرمی عێراقی درووست بکرێت.

لەبارەی داماڵینی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە چەك حوسام حاج، چاودێری سیاسی بەمجۆرە بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

حوسام حاج
حوسام حاج

حوسام حاج دەڵێت: سەدر یەكێك لەو سەرکردانە بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە داوای هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکانی دەکرد، هەروەها داوای دەکرد ئەندامەکانیان تێکەڵ بە هێزە ئەمنی و سەربازییە فەرمییەکان بکرێت و حەشدی شەعبی لە هەر گرووپێکی سەربازی سەربەخۆ دابماڵرێت و لە ژێر هەژموونی دەرەکیش ڕزگار بکرێت.

وتیشی: فەتوای “جیهادی توانایی” لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن عەلی سیستانی بۆ دامەزراندنی حەشدی شەعبی دژی داعش، بۆئەوە نەبوو، کە گروپێکی سەربازی هاوتەریب لەگەڵ سوپای فەرمی عێراقی درووست بکرێت، بەڵکو داوایکردبوو ببێت بە بەشێک لە سوپای فەرمی عێراقی، سەبارەت بەوەش دواتر دوو وتاری ڕوونکردنەوەی دابوو.

باسی لەوەشكرد: موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پێیان باشە چەک لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

نـ.مـ

Comments are closed.