ئەنجامنامەی پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا

سلێمانی

لە سلێمانی “پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان” بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، هونەرمەندان و نووسەران بڕاگەیەندرا، دوای گفتوگۆکان ڕاسپاردە و دەرەئەنجامەکان بڵاوکرایەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆڵی کتێبخانەی تەواری شاری سلێمانی لە وۆرکشۆپێکدا “پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان” بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، هونەرمەندان و نووسەران ڕاگەیەندرا، دوای گفتوگۆکردن و بیروبۆچوونەکان سەبارەت بە پرسی ژنان و نەتەوە ڕاسپاردە و دەرەئەنجامەکان بڵاوکرایەوە.

دەرئەنجامی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەی ژنی کورد-باشووری کوردستان بەمشێوەیەیە:-

١- زۆرینە کۆکن لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانس

٢- ئێمە بە قۆناغێکی ڕزگاریی و نەتەوەییدا تێدەپەڕین، پێویستە بە فکرێکی نەتەوەییانە کاربکەین، ئیتر سەر بە هەر جۆرە ئایدیۆلۆژیا و پارتێکی سیاسی بێت.

٣- بەردەوامبوونی پلاتفۆرمەکە لەکار و چالاکییەکان بێ دابران.

٤- ژنان دوای ئەوەی بیر لە یەکڕیزی نەتەوەیی کورد بکەینەوە، پێویستە بیر لە یەکڕیزی ژنان خۆیان بکەنەوە و بەو هۆشیارییەوە کاربکەن، دەبێت ژنان سەرکردایەتی ئەم قۆناغە بکەن کار بۆ بەهێزکردنی ژنان بکرێت، بۆ ئەوەی لە بواری سیاسیدا بەشداری کارای هەبێت و بە توانای خۆی بەشداری سیاسی بکات.

٥- کارکردن لەسەر ئەو یاسایانەی دژ بە ژنانە، لە ژێر چەتری هەندێک لەو یاسایانەدا ژنان دەچەوسێنرێنەوە، لەوانە یاسای باری کەسێتی.

٦- پێویستە ژنان بە یەکگرتووی بەشداری لەو کۆنفرانسەدا بکەن، تاکو بەهێزەوە بەشداری لەم قۆناغە مێژووییەدا بکەن و ئامادەسازی باشتر بکەن بۆ کۆنفراسی ژنانی باشوور و دواتریش بۆ کۆنگرەی (سێ)ـی یەکیتی نەتەوەیی ژنی کورد. یەکڕیزی ژنی کورد دەتوانێت هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ کارکردن لەسەر ئەم قۆناغە مێژووییە.

٧- پێویستە ژنان لەسەر ئاستی ئایدیۆلۆژیی و کۆت و بەندە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو ئایدیا چەقبەستووییەکان تێپەڕێنن، دەبێت بایەخ بە هۆشیاری جەوهەریی بدەن و بە ئازادیی بیر بکەنەوە و تێکۆشان بکەن.

٨- بەشداری ژنان لەم یەکێتییە نەتەوەییەدا، تێکۆشان دەبێت بەرامبەر سیستمی سەرمایەداری جیهانی، کە داگیرکاری ئەم هێزە کۆڵۆنیالیزمە داگیرکارییە بەرامبەر بە ژن، لەناویشیاندا پەیوەست دەبێتەوە بە کێشەکانی ژنان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و یاساییەوە.

٩- بەتواناکردنی ژنان و کارکردن لەسەر هۆشیاری ژنان و هۆشیارکردنەوەی پیاوان لە ماف و ئازادییەکانی ژن، بۆ ئەوەی لەو عەقڵییەتە سەرمایەدارییە سێکسگەرایی و بەکاڵاکردنی ژن دەرباز بین.

١٠- هەڵبژاردنی ژنان بۆ نوێنەرایەتی کردن لەلایەن ژنانەوە بێت.

١١- زۆرترین ژن بە گوێرەی ئەزموون و لێهاتوویی بەشداری پێ بکرێت لەم پلاتفۆرمەدا.

١٢- ژنان هەوڵبدەن بەکردەیی فشار لەسەر حزبەکان دروستبکەن، کە بەیەکگرتووی هەنگاوی کاریگەر بنێن؛ بۆ دروستکردنی و پێکهێنانی یەکێتییەکی دیموکراتی نەتەوەیی کورد.

١٤- ئینستیتۆیەک دروستبکەین بۆ داهێنان و بەتواناکردنی ژنان، لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.

١٥- پێویستە گرنگی بە بابەتی ژینگە بدرێت، لە بەرنامەی کۆنفرانسی باشوور و لەسەر ئاستی هەر چوار بەشیش بابەتی ژینگە بایەخی پێبدرێت، چونگە ڕەوشی ژینگە زۆر پەیوەندی بە ژنەوە هەیە.

١٦- پێویستە گرنگی بەو توێژینەوانە بدرێت کە لە هەموو ڕوویەکەوە لەسەر ژنان کراون و خوێندنەوە بۆ دۆخی ژنان دەکات.

س.خ

Comments are closed.