ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە، هەروەها لە ٦ـی ئەم مانگەوە تا نۆی مانگ خوێندكاران دەتوانن  فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکەن بکەن، هەروەها خوێندكار دەتوانێت لە خوێندنگاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە، لە ڕێکەوتی ٦ـی ئەم مانگە تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان ڕێککەوتی ٩ـی مانگ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.

ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس:

ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید:

ب.گ

Comments are closed.