كۆمسیۆن دەنگۆی وەرگرتنی لیست و كاندید ڕەت دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق  دەنگۆی وەرگرتنی لیست و كاندیدانی نوێ ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، تائێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوە و كۆمسیۆن بە خشتەی پرۆسەكانی خۆی كاردەكات و ئێستا گەیشتوەتە قۆناغی وردبینی لیستی كاندیدەكان و ناردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن، ئەمڕۆ شەمە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كۆمسیۆن پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی تەواو كردووە و تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دووبارە كردنەوەی دەرگای هەمواركردن یاخود وەرگرتنی لیستی نوێ.

ئاماژەی بەوەش كرد، قسەكردن لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن لە ئێستادا، هیچ بنەمایەكی ڕاستیی نییە، چونكە كۆمسیۆن بە خشتەی پرۆسەكانی خۆی كاردەكات، كە تایبەتە بە ئامادەكارییەكان هەڵبژاردنی ئایندە.

عیماد جەمیل باسی لەوەشكرد، كۆمسیۆن ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی وردبینی لیستی كاندیدەكان و ناردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان و پڕۆسەی پەسەندكردنی ئەو لیستانە و سازدانی تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە قەوارەكان.

ب.گ

Comments are closed.