خوێندنەوە بۆ پەرتووکی مێژووی کوردستانی شەهید هەڵمەت کرا

سلێمانی

لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا لە سلێمانی، لەلایەن نووسەر ئیبراهیم فەرجەوە، خوێندنەوە بۆ پەرتووکی (خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان)ـی شەهید هەڵمەت کرا و ناو و یادی بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی خوێندنەوە بۆ پەرتووکی شەهید هەڵمەت بە ناوی (خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان) لەلایەن نووسەر ئیبراهیم فەرەجەوە کرا.

لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا، بەڵگەفیلمێک دەربارەی پەرتووکی (خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان” پێشکەش بە ئامادەبوان کرا، دواتر لەلایەن ئیبراهیم فەرەجەوە خوێندنەوە بۆ پەرتووکەکە کرا و لە سەرەتای قسەکانیدا بە وتەکانی ڕێبەری گەڵی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد و وتی: لە هەر شوێنێک شتێکت لێ ون بوو، دەبێت لەوێ بیدۆزیتەوە، مێژوو لە ئەمڕۆدا شاراوەیە، ئەمڕۆشمان لە قوڵایی مێژوودا شاراوەیە، دواتر تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی پەرتووکەکە و وتی: ناوی ئەم پەرتووکە ( خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ مێژووی کوردستان) لەبەر ئەوەی نووسەر هەستی  نەتەوایەتی بەهێزبووە خەمی مێژووی کوردی هەبووە، ئەم پەرتووکە جگە لە باسکردن لە مێژووی کورد، باس لە ڕووداوە مێژووییەکان دەکات و چارەسەرەکانیشی دەخاتەڕوو.

هەروەها لەبارەی ناوەڕۆکی پەرتووکە وتی: ئەم پەرتووکە بۆ جاری دووەم چاپکراوە و لە نۆ بەش پێکهاتووە، لەوانە (جوگرافیای کوردستان، چۆن باسی مێژوو بکەین، کوردستان لە سەردەمی کۆمەڵگەی سرووشدا، کۆمەڵگەی کوردستان لە قۆناغی جیابوونەوی چینایەتی و درووست بوونی دەوڵەت، کۆمەڵگەی کوردستان لەسەردەمی سۆمەر تا ئاشنا بوون بە ئیسلام، کۆمەڵگەی کوردستان لەکاتی ئاشنا بوون بە ئیسلام هەتا سەدەی ١٦، کوردستان لە یەکەم دابەشبوونەوە هەتا سەدەی ١٩، کۆمەڵگای کوردستان لە سەدەی نۆزدەهەمدا هەتا دابەشبوونی بۆ چوار بەش کۆتا بەشیش بارودۆخی کوردستان لە دوای دابەشبوونە).

ب.گ

 

Comments are closed.