ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل ناڕەزایەتیی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان، ڕایگەیاند، “ڕاهێنان دەکەن بۆ نەهێشتنی سندووقەکانی دەنگدان، ئەمە تەنها ڕاگەیاندنی شەڕ نییە دژی ئێمە، بەڵکو ڕاگەیاندنی شەڕە دژی سیاسەتی دیموکراتیکیش”.
ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی جەهەپە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل، پاش دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە زەیدان کارالار، سەرۆکی شارەوانی ئەنتاڵیا موحیەدین بۆجەک، سەرۆکی شارەوانی سەمسور عەبدولڕەحمان توتدەرە، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێر و نیوی خایاند، پاشان ئۆزگور ئۆزەل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی قسەی کرد، ڕایگەیاند ئەم هەنگاوانە دەریدەخات کە دەسەڵات دەیەوێت بە هەر جۆرێک بێت، بمێنێتەوە؛ دەسەڵات بەم هەنگاوانە لە گەل و سندووقەکانی دەنگدان دوور دەکەوێتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند، ئەمە تەنها ڕاگەیاندنی شەڕ نییە دژی ئێمە، بەڵکو ڕاگەیاندنی شەڕە دژی سیاسەتی دیموکراتیکیش دەرکەوت چیتر نایانەوێت ئەم وڵاتە لەسەر خواستی گەل بەڕێوەبچێت، دەیانەوێت سندووقەکانی دەنگدان نەهێڵن و ڕاهێنان بۆ ئەمە دەکەن، دەیانەوێت ئیدارەیەکی دەسەڵاتخواز بەبێ سندووقەکانی دەنگدان، بەسەر گەلدا بسەپێنن”.
ب.گ
Comments are closed.