لە زاخۆ کرێکارێک بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەستدا

زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە زاخۆ، کرێکارێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی ئەکرەم حەمید محەمەد، لە کاتی کارکردندا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە زاخۆ، ئێوارە ئەمڕۆ کرێکارێک لە زاخۆ لە کاتی کارکردندا بەهۆی شۆرتی کارەباوە تەزووی کارەبا گرتوویەتی و ڕاستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، پاش ٤٠ خولەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان، کرێکارەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و ناوی “ئەکرەم حەمید محەمەد”ـە و پیشەی کرێکاریی بووە.

ب.گ

Comments are closed.