بەریتانیا: پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانمان لەگەڵ سووریا دەست پێ دەکەینەوە

ناوەندی هەواڵەکان

حکومەتی بەریتانیا دوای ١٤ ساڵ، لە پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماسیەكانی لەگەڵ سووریا دەستپێکردەوە، هەروەها پاکێجێکی هاوکاری مرۆیی بە بەهای ٩٤.٥ ملیۆن پاوەند بۆ سووریا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەمە دەیڤید لامی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرای کرد، هیوایەکی نوێ بۆ گەلی سووریا هەیە، بەریتانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی دەست پێ دەكاتەوە، چونکە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە کە پشتیوانی حکومەتی نوێ بکەین لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاسایشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هەموو سوورییەکان.

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کرد و بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی.

لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و ڕێگاکانی زیادكردنی هاوکاری نێوان هەردو وڵات کرد، جگە لە ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها بەریتانیا پاکێجێکی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا بە بەهای ٩٤.٥ ملیۆن پاوەند ڕاگەیاند.

ب.گ

Comments are closed.