ناوەندی هەواڵەکان
تەندرووستی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کەسێک کوژراوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، “ئەندامێکی هێزی ڕەدوانمان کوشت.”
وەزارەتی تەندرووستی لوبنان، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی فەرمی بڵاوی كردووەتەوە، لە هێرشێكی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچەكەی “بنت جبيل”، کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لە هێرشێکی ئاسمانیی دیكەدا، کە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە هەمان شارۆچکە کردووەتە ئامانج، کەسێک بریندار بووە، هەروەها دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوشێوەدا کە ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج لە شارۆچکەی “شقرا”ـی دراوسێی.
لەبەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، هێزەکانیان ئەندامێکی “هێزی ڕەدوان” كە یەکەیەكی تایبەتی حزبوڵای لوبنانە لەو ناوچەیە كردووەتە ئامانج و كوشتویانە.
ب.گ
Comments are closed.