عێراق: بەمزوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی و ڕادار دەگاتە دەستمان

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە و هیچ کۆسپ و ڕێگرییەک نییە لەوبارەیەوە.

ئەمڕۆ شەمە، تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، بەمزوانە سیستەمێکی بەرگریی پێشکەوتوویان لە کۆریای باشوورەوە پێ دەگات و بە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتی فەڕەنساش ڕاداری زۆر پێشکەوتووش بەدەست دەهێنن.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق گرنگییەکی زۆر بە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی دەدات لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە و هاوڵاتییان.

بەم جۆرەش عێراق لە دوای ئیمارات و سعودیە دەبێتە سێیەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت.

ب.گ

Comments are closed.