ناوەندی هەواڵەكان
شارەزایەكی بواری ژینگە هۆشداریدا لەوەی عێراق بە فەرمی خراوەتە لیستی ئەو دە وڵاتەی، كە زۆرترین مەترسی تینوێتییان لەسەرە، ئەمەش لە ئەنجامی خراپتربوونی قەیرانی وشكەساڵی و بەردەوامی نەبوونی ڕێگەچارەی ڕاستەقینەی حكومەت، چیتر كێشەكە تەنها كەمی بەردانەوەی ئاو نییە، بەڵكو هەڕەشەیەكی گشتگیرە بۆ سەر ژێرخانی ژینگە و كۆمەڵایەتی.
عادل موختار شارەزای بواری ژینگە سەبارەت دۆخی وشكەساڵی لە عێراق و بەرنەدانەوەی پشكی ئاوەكەی لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە، بۆ میدیا عێراقییەکان دەدوێت.
عادل موختار ڕایگەیاند، عێراق بڕووبەڕووی وشكەساڵییەكی ڕاستەقینە و كوشندە بووەتەوە، ئەمەش وڵاتەكەمانی خستووەتە لیستی ئەو (١٠) وڵاتەی، كە بەهۆی ئەم وشكەساڵییەوە ڕووبەڕووی تینوێتی مەترسیدار كەوتوون، ئەوەش واتای ئەوەی لە قۆناغێكی سەختداین.
دەشڵێت:حكومەتی عێراق هیچ چارەسەرێكی ڕاستەقینەی نییە بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانە، هەروەها عێرق هیچ چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ڕێگری لە هیرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت تەنها لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی سەركەوتنی ڕێككەوتنە كاتییەكان لەگەڵ توركیا و ئێراندایە، هاوكات ڕێگەچارەی ستراتیژی وەك داڕشتنەوەی كەرتی كشتوكاڵ یان درووستكردنی بەنداوی نییە.
عادل موختار هۆشداریدا لەوەی قەیرانی ئاو كاردانەوەی ژینگەیی و ئابووری و تەنانەت كۆمەڵایەتیشی دەبێت، زۆربەی خەڵك ناچار دەكات لە گوندەكانەوە كۆچ بكەن بۆ شارەكان.
باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا عێراق لە سەختترین قۆناغی بێ ئاویدایە.
هـ.ئ
Comments are closed.