فۆرمی داواکاری بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕووماڵی ڕاگەیاندراوە گرنگەکەی گەریلا دەکەن بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

فۆرمی داواکاری بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاندرا، کە دەیانەوێت ڕووماڵی ڕاگەیاندراوە گرنگەکەی چەند ڕۆژی داهاتووی گرووپێکی گەریلا لە باشووری کوردستان بکەن.

لە چوارچێوەی نیازپاکی بۆ ئەو پرۆسەیەی، کە لەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات دەستی پێکردووە، گرووپێکی گەریلا لە باشووری کوردستان، دوای ڕاگەیاندراوێکی گرنگ لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا چەکەکانیان لەناودەبەن.

کۆمیتەی ئامادەکاری مەراسیمەکە، لەبارەی لەناوبردنی ژمارەیەک چەک لەلایەن گرووپێکی گەریلاوە لە باشووری کوردستان، فۆرمی داواکاری بۆ ڕووماڵکردنی مەراسیمەکەی بڵاوکردەوە.

کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەیەکی نزیکدا لەلایەن گرووپێکی گەریلاوە ڕاگەیاندراوێکی گرنگ بڵاودەکرێتەوە، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گەر دەیانەوێت ڕووماڵی ڕاگەیاندراوەکە بکەن، دەتوانن فۆڕمی داواکاری پڕبکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ئامادەکار، هەڵسەنگاندن لەسەر داواکارییەکان دەکرێت، پاشان پێشکەشکاری داواکاری ئاگادار دەکرێتەوە لە ڕووماڵکردنی مەراسیمەکە یاخود بەپێچەوانەوە.

کۆمیتەکە ئەم فۆرمەی بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە بڵاوکردووەتەوە:

 

ب. جـ

Comments are closed.