ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بە بەشداریی ١١٥ هەزار خوێندکاری بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کۆتایی پێدێت.
بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان، کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەرەوە بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی کۆتایی پێدێت.
هەروەها، بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ١١٥ هەزار خوێندکار لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا یەکەمەکانی پۆلی ١٢ ڕانەگەیەندرێنێت و نمرەکان ئاشکرا نەکرێن.
ڤ.م
Comments are closed.