لە سنووری شارباژێر ١٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتان

ناوەندی هەواڵەكان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە،  ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ١٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بە خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكی فراوان لە سنووری گوندەكانی ئاڵەك، گۆڕەدێم و زێوێ لە سنووری شارباژێر كەوتەوە.

دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە ١٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك ڕەزوباخی هاوڵاتیان سووتان.

باس لەوەشکراوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە مانەوەی پاشماوەی گەشتیاران بووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.

ئ.م

Comments are closed.