کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی موحسین ساڵحەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوای موحسین ساڵحەوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لە پێناو وڵاتپارێزیدا خزمەتێکی زۆری کردووە، لەگەڵ وڵاتپارێزییدا، خاوەندارێتی لە گەل، هەژاران کردووە.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە بۆنەی کۆچی دوایی وڵاتپارێز موحسین ساڵحەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەكراوە، دڵگرانین بە کۆچی دوایی وڵاتپارێزی هێژا موحسین ساڵح ئامێدییەوە، چونكە موحسین ساڵح لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە، لە پێناو وڵاتپارێزیدا خزمەتێکی زۆری کردووە.

دەشڵێن، لەگەڵ وڵاتپارێزییدا، خاوەندارێتی لە گەل، هەژاران کردووە، بە گوێرەی توانای خۆی هاوکاریی ئەو کەسانەی کردووە، کە پێویستیان پێیی بووە، هەربۆیە لە لایەن خەڵکی ئامێدییەوە خۆشەویستبووە.

لە کۆتایشدا هاتووە: سەری بنەماڵەکەی، منداڵانی، دۆستانی و خەڵکی ئامێدی سەلامەت بێت.

ب. ق

Comments are closed.