ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڵاوی كردەوە، گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، دەشڵێن، ئەو بڕە گەنمەی، کە ماوە لە هەرێم، بە مەرجێک بە پێی (مواسەفات)ـی عێراقی بێت، بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک نرخەکەی ٥٥٠ هەزار دینار، بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی ٥٢٥ هەزار دینار دیاریکراوە.
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕە گەنمەی، کە ماوە لە هەرێم، بە مەرجێک بە پێی (مواسەفات)ـی عێراقی بێت، بۆ هەر تەنێکی گەنمی پلە یەک نرخەکەی ٥٥٠ هەزار دینار، بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێک بڕی ٥٢٥ هەزار دینار دیاریکراوە.
دەشڵێن، گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
باس لەوەشكراوە، پێویسته جوتیار پشتگیری بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە لە ماوەی (یەک مانگ ) دەبێت، لە ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠٢٥ دەستپێدەکات و شایستە داراییەکانی جوتیاران لە ماوەی (دوو مانگ) دەبێت لەڕێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکە.
ئ.م
Comments are closed.