ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی ئەپیکۆر ڕایگەیاند: دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، لە ئێستادا چاوەڕوانی واژۆی ئەو دەکەین، دەشڵێت: مەرج و داواکارییەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و هەمان داواکاری پێشوومان هەیە.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان- ئەپیکۆر سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیا ناوخۆییەکان دەخاتەڕوو.
مایڵز کاگینز ڕایگەیاند: دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە و لە ئێستادا چاوەڕوانی واژۆی ئەو دەکەین.
وتیشی: مەرج و داواکارییەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و هەمان داواکاری پێشوومان هەیە.
دەشڵێت: مەرجی سەرەکی ئەپیکۆر ئەوەیە دڵنیایی بدرێت، کە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێت.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژى ٢٥ـى ئادارى ٢٠٢٣، بە بڕیارى دادگاى ناوبژیوانیی پاریس هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان ڕاگیرا، کە ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى خاوى لە ڕێگەى بۆرى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان لە تورکیا هەناردە دەکرد.
ڤ.م
Comments are closed.