شاندێکی ئیسرائیل بۆ دانووستان لەگەڵ حەماس بەرەو قەتەر بەڕێکكەوتن

ناوەندی هەواڵەکان

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویان كردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دانووساندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ئیسرائیل بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێکكەوتن، ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سبەینێ بگاتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ سەبارەت بە ئاگربەستی غەزە.

میدیا ئیسرائیلییەکان لەبارەی چوونی شاندێكی ئیسرائیل بۆ قەتەر بە مەبەستی دانووستان لەگەڵ خەماس بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویان كردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دانووساندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ئیسرائیل بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێکكەوتن.

دەشڵێن، پێشبینی پرۆسەیەکی ئاڵۆزی دانووستاندن دەكرێت لەگەڵ نوێنەرانی حەماس سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سبەینێ بگاتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ سەبارەت بە ئاگربەستی غەزە.

جێگای ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو ستیڤ ویتکۆڤ، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەگەڵ ڕۆن دێرمەر، وەزیری ئیسرائیل بۆ کاروباری ستراتیژی و ڕاوێژکاری بنیامین ناتانیاهۆ لەسەر پرۆژەی دانوساندنی ناڕاستەوخۆ ڕێكکەوتن، بە مەبەستی ئاگربەست لە غەزە و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان.

نـ.مـ

Comments are closed.