ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوی کردەوە، فڕینی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی عێراقدا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز و لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوی کردەوە، زۆرترین ڕێژەی فڕینی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی عێراقدا تۆمارکراوە و لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی تێپەڕاندووە، ئەمەش پێشهاتێكی زۆر باشە بۆ بوژانەوەی ئاسمانی عێراق و ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ژماره‌ی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕۆژانەی فڕۆکەکان بە شێوەیەکی زۆر باش بەرزبووەتەوە، ژمارەی گەشتەکان لە پێشوودا ٣٠٠ بۆ٣٥٠ گەشتبوون، لە ئێستاشدا ٧٠٠ گەشتی لە ڕۆژێکدا تێپەڕاندووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا تۆمارکراوە.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٣ـی مانگی ڕابردوو بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، عێراق بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیاران گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.

ڤ.م

Comments are closed.