ناوەندی هەوالەكان
بەپێی زانیارییەكان، دەوڵەتی تورك ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی سێ مانگى دیکە و واتە تا ڕۆژى ٦ـی مانگى ١٠ـی ئەمساڵ درێژکردووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چوار جار دەوڵەتى تورک ڕاگرتنى گەشتەکانى لەگەڵ فڕۆکەخانەى سلێمانى درێژکردەوە.
بەپێی زانیارییەكان، دەوڵەتی تورك ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی سێ مانگى دیکە و واتە تا ڕۆژى ٦ـی مانگى ١٠ـی ئەمساڵ درێژکردووەتەوە.
دەوڵەتى تورک لە ڕۆژى ٣ـی نیسانی ساڵى ٢٠٢٣ گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت.
ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ڕۆژى ٣-٧-٢٠٢٣ جارێکى دیکە دەوڵەتى تورک گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگرت و هەروەها ڕۆژی ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ جارێکى دیکە قەدەغەى گەشتەکانى بۆ ماوەى شەش مانگى دیکە لەگەڵ سلێمانى درێژ کردەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەوڵەتی تورك ڕاگرتنی گەشتەكانی درێژكردەوە.
ئ.م
Comments are closed.