ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ٣ـی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئاسۆس شەهیدبوون و ڕایگەیاند، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە خەونی شەهیدانمان بەدی بهێنین.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە هەرێمی ئاسۆس شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا یەرەکە ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی ٣ـی تەممووزی ٢٠٢٤ هەڤاڵمان ئارارات باوەر لەگەڵ هەڤاڵانی ستێرا سیسەر و تارا هەورام لەکاتی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان لە هەرێمی ئاسۆس گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون.
یەرەکە ڕاشیگەیاند، بە درێژایی مێژوو ئەوانەی جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی بەجێهێشتووە، ئەوانەن، کە هەمیشە ژیانێکی گەورە و ماناداریان بەسەر بردووە، شەهیدانی ئێمەن، بەتایبەت لە کەسایەتی ژنێکدا، کە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئافێرێندراوە، بە سەدان نموونە، کە لە هەموو دۆخێکدا هەمیشە بەرخۆدانیان کردوە و بوون بە نموونەی ژیانێکی جوان کە ئەمڕۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتی پێشەنگایەتی دەکەن.
لە بەردەوامیشدا باسی لەوەکردووە، وەک هەمیشە هەڤاڵانمان ئارارات باوەر، ستێرا سیسەر و تارا هەورام، لە ڕێگەی بەشداری و هەڵوێستەکانیانەوە، جارێکی دیکە نیشانیان داوە کە ئەوان نموونەی ڕاستی هێڵی ژنانی ئازادن کە پێشەنگ بوون لە مرۆڤایەتیدا، ئەوان بوونە نموونەی هاوڕێتی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، بە بەشداریی ئەوان هەمیشە نموونەی هەڵوێستی ژنی ئازاد بوون و جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی بەجێهێشتووە.
یەرەکە لە کۆتایشدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە سەرەتادا ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەڤاڵانی شەهیدمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە خەونەکانیان بەدی بهێنین.
یەرەکە ناسنامەی ئەو شەهیدانەی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە:
ناسناو: ئارارات باوەڕ
ناو و پاشناو: نیهار ئەڤجی
شوێنی لە دایکبوون: موش
ناوی دایک و باوک: مەریەم-تەحسین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤-ئاسۆس
***
ناسناو: ستێرا سیسەر
ناو و پاشناو: سێڤدا کۆسەن
کات و شوێنی لە دایکبوون: حەلەب
ناوی دایک و باوک: فاتمە-عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤-ئاسۆس
***
ناسناو: تارا هەورام
ناو و پاشناو: کاژان مویزی
کات و شوێنی لە دایکبوون: سنە
ناوی دایک و باوک: گەشین-بەهرووز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤-ئاسۆس
ب. ق
Comments are closed.