سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

ناوەندی هەواڵەكان

كەمێك پێش ئێستا مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان ئامانجی سەردانەكەی مەشهەدانی بۆ گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و پرسی هەڵبژاردنی ئایندەی عێراق.

كەمێك پێش ئێستا مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکەی شاخەوان عەبدوڵا و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکەى پەرلەمان گەیشتە هەولێر.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان ئامانجی سەردانەكەی مەشهەدانی بۆ گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و پرسی هەڵبژاردنی ئایندەی عێراق.

جێگای ئاماژەیە، ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت لە پرسی نەوت و مووچە و داهات، هاوکات بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کۆبێتەوە و لەبارەى ڕێکەوتنی شاندی هەرێم و بەغدا گفتوگۆ بکات، بۆیە سەردانەکەى مەشهەدانى بەشێکی پەیوەندی بە پرسی ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغدا وە هەبێت لە پرسی مووچەو نەوتدا.

ئ.م

Comments are closed.