سلێمانی
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەرفەتێکی زێڕین بۆ خەڵکی کوردستان هاتووەتە پێش، پێویستە هۆشیاری بدرێت و مەترسییەکانیش بخرێتەڕوو، وتیشی، ئەگەر لە ٥٠ ٪ ـی داهاتی ناوخۆ بگەڕێتەوە بۆ عێراق گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت.
ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکی ڕەوتی هەڵویست لە شاری سلێمانی، عەلی حەمە ساڵح بڕیارەدەری ڕەوتەكە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی وادەی تەواوبونی ڕەشنووسی نێوان هەرێم و عێراق ئەنجامدا.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، دەرفەتێکی زێڕین بۆ خەڵکی کوردستان هاتووەتە پێش، پێویستە هۆشیاریی بدرێت و مەترسییەکانیش بخرێتەڕوو، لەم شەوەوە ڕەشنووسی ڕێكکەوتن بەرەو کۆتایی دەچێت.
وتیشی: تێکدانی ئەم دەرفەتە دۆخێکی نەگونجاو دێنێتە ئاراوە، عێراق داوا دەکات نەوتی هەرێم ڕادەستبکرێت، لە بەرامبەردا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ١٦ دۆلار دەدرێتە بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی نەوت.
ئاماژەی بەوەشدا، عێراق پێداویستی سووتەمەنی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دابین دەکات، ئەمەش دەرفەتێکی زێرینە بۆ خەڵی کوردستان، ئەگەر لە ٥٠٪ ـی داهاتی ناوخۆش بگەرێتەوە بۆ عێراق ئەوا گرفتی مووچەش چارەسەر دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە ٦٥ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە لە بەشێكی ناوچەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٨ـی مانگی ئايارى ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕایگەیاندووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تەواوبووە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.
ئ.م
Comments are closed.