ناوەندی هەواڵەکان
بە مەبەستی ڕووماڵکردنی مەراسیمی لەناوبردنی چەک لەلایەن گرووپێکی گەریلاوە، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ ڕۆژنامەنووسی هەرێمی و نێودەوڵەتی داواکارییان پێشکەش کردووە.
دوای بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات، گرووپێكی گەریلا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە باشووری کوردستان لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا ڕاگەیاندراوێکی گرنگ بڵاو دەکەنەوە.
ڕۆژنامەنووسان داوایان کرد، کە ڕووماڵی مەراسیمەکە بکەن و بتوانن خۆیان بگەیەنن بە باشووری کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندرا، کە ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئاستی هەرێمی، نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی داواکارییان پێشکەش کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی دەم پارتییەوە وەرگیراوە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی، کە داواکارییان پێشکەش کردووە گەیشتووەتە نزیکەی ١٠٠ ڕۆژنامەنووس.
ب. جـ
Comments are closed.