وڵاتێکی ئەوروپی باڵیۆزخانەکەی لە ئێران دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی سوویسرا بڵاوی کردەوە، دوای داخستنی باڵیۆزخانەکەمان لە ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە، ئەمڕۆ باڵیۆز و تیمێكی بچووک لە ڕێگەی وشكانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ تارانی پایتەختی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بڵاوی کردەوە: دوای داخستنی باڵیۆزخانەکەمان لە ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە، ئەمڕۆ باڵیۆز و تیمێكی بچووک لە ڕێگەی وشكانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ تارانی پایتەختی ئێران.

دەشڵێن: باڵیۆزخانەکەمان وردە وردە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

باسیان لەوەشکردووە، باڵیۆزخانەکە لە ٢٠ـی حوزەیران بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە دەرگاکانی داخست.

جێگای ئاماژەیە، ١٣ـی حوزەیران و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ شەڕ و پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوام بوو، كە بەهۆیەوە هەزاران كەس كوژران و بریندار بوون، بە ملیۆنان دۆلار زیانی ماددی بەر هەردوولا كەوت.

ڤ.م

Comments are closed.