شیعەكان بۆ یادكردنەوەی عاشورا لە كەربەلا كۆدەبنەوە

بەغداد

لە ساڵی ٦١ـی كۆچیدا ئیمام حسێن لە كەربەلا كوژرا، پێكهاتەی شیعەی عێراق وڵاتانی دیكە هەموو ساڵێك لە ١٠یەمین ڕۆژی موحەڕەم “عاشورا” و لە ساڵیادی كوشتنی ئیمام حوسێندا لە كەربەلا كۆدەبنەوە و مەراسیمی ئاینی جۆراوجۆری تیادا ئەنجام دەدەن.

لە كەربەلا، كە مەزارگەی ئیمام حسێنی لێیە، كە لە هەمان شەڕدا كوژراون، ملیۆنان هاوڵاتی شیعە مەزهەب كۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئاینی، سەردانیكەران بە دروشمی ” ئێمە وەڵامی بانگەوازەكەت دەدەینەوە ئەی حوسێن” دەڵێنەوە، وەك ئاماژەیەك ڕزگاركردنی لەو شەڕەدا.

ڕەنگە یەكێك لە دیارترین ڕێوڕەسمەكانی ئەم مانگە بۆ شیعەكان لێدانی سنگی خۆیان بێت، كە لەلایەن ژنان و پیاوان ئەنجام دەدرێت، هەرچەندە سنگ لێدان پەیوەندی بە كۆمەڵگەی باشووری عێراقەوە هەیە، بە تایبەت لە كۆبوونەوە تەقلیدییەكان و ماتەمینییەكان، كە بۆ هەر كەسێكی مردوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام بووەتە بەشێك لە ڕێوڕەسمەكانی موحەڕەم، كە لێدانی سنگ بۆ ئیمام حوسێن ئەنجام دەدرێت.

لەم ڕۆژەدا ژنان لە ماڵەكانیاندا كۆبوونەوەی ماتەمینی ئەنجام دەدەن، كە “مەلایەك ئامادەی دەبێت، چیرۆكی گیانلەدەستدانی ئیمام حسێن بە سرود دەخوێنێتەوە، بەڵام لە ئێستادا زۆر شێوازی مۆدێرن گیراوەتەبەر، لەوانە مایكرۆفۆن و فۆتۆگرافی و سۆشیال میدیا.

ڕێوڕەسمی خۆلێدان لە موحەڕەم بووەتە یەكێك لە دیارترین تایبەتمەندییەكانی مانگەكە، بەشێكی ئەو سرودە حوسێنیانەی، كە لە شێوەی ڤیدیۆ كلیپدا وێنەیان گیراوە، بەشێكی سەرەكییە لەو مەراسیمیانەی لە ناوەند و باشووری عێراق بەڕێوەی دەبەن.

لە مەراسیمەكەدا شێوازەكانی خۆلێدان جیاوازن، ژنان لە سنگ و دەموچاویان دەدەن، پیاوان لە سنگیان دەدەن، هەروەها ئەم ڕێوڕەسمە لە عێراق جیاوازە لە وڵاتانی عەرەبی، كە شیعەی تێدایە.

ئەم ڕێوڕەسمە ماتەمینییە مەرجی تایبەت لەخۆدەگرێت، ئەو ژنانەی لە “ملا” نزیكترینن، واتە لە ڕیزەكانی یەكەمی بازنەكەدان، لە كاتی لێدانەكەدا سەرپۆشەكانیان لادەبەن و دەست دەكەن بە لێدانی دەم و چاویان، لە هەمان كاتدا بە هاوار و گریان دەنگیان بەرز دەكەنەوە، هاوكات ژنانی ڕیزەكانی كۆتایی تەنها بە لێدانی سنگیان بەشداری دەكەن.

ئەم ڕێوڕەسمە تا بیستەمین ڕۆژی كۆچی بەردەوامە، كە دەكاتە ٤٠ ڕۆژی دوای كوژرانی ئیمام حسێن، لەم ڕۆژەدا ڕێوڕەسمی ماتەمینی بەڕێوە دەچێت.

هـ.ئ

Comments are closed.