شاندی ئیمرالی دەم پارتی سبەی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بڕیار وایە کاتژمێر ٠٣:٠٠ـی دوای نیوەڕۆی سبەینێ، شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە کۆببنەوە.

هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، ئەندامانی سەرەکی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، سبەینێ لە کۆشکی سەرۆککۆمار لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک کۆدەبنەوە.

بڕیار وایە کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٠٣:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.

شاندەکەی ئیمرالی دەم پارتی، پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، لەگەڵ هەریەک لە تونجەر باقرخان و تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندی ئیمرالی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل پێکدەهات دیدارێکی دوو کاتژمێر و نیوی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا.

ب. جـ

Comments are closed.