ناتانیاهۆ وتەبێژەكەی دوورخستەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕۆژێك پێش ئەوەی گەشت بكات بۆ واشنتۆن وتەبێژەكەی لە كارەكەی دوورخستەوە، سەرچاوەكانیش دەڵێن: بەهۆی ناكارامەیی و نەبوونی ئەزموونی پێویست لە كارەكەی دوورخراوەتەوە.

نووسینگەی ناتانیاهۆ سەبارەت بە دوورخستنەوەی وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕۆژێك پێش ئەوەی گەشت بكات بۆ واشنتۆن وتەبێژەكەی لە كارەكەی دوورخستەوە.

ڕاپۆرتە میدیاییەكانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیكەكانی ناتانیاهۆ، هۆكاری دوورخستنەوەی دۆسترییان بۆ “ناكارامەیی” و نەبوونی ئەزموونی پێویست لە بەڕێوەبردنی دۆسییە میدیاییە ئاڵۆزەكان گەڕاندەوە.

كەناڵی ١٣ـی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، هۆكاری سەرەكی دوورخستنەوەی وتەبێژەكەی ناتانیاهۆ، ناكۆكییەكی توندی نێوان دۆستری و سارا ناتانیاهۆی هاوسەری سەرۆك وەزیران بووە، كە دەستوەردانی بەرفراوان لە دانانی بەرپرسانی باڵادا دەكات.

بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەكان، دۆستری لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار سەرزەنشت كراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی وێنەی بێ سانسۆركراوی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بڵاوكردەوە و زانیاریی هەستیاری ئاشكرا كرد.

دەشڵێن، ناتانیاهۆ چالاكوانی لیكودی زیڤ ئاگمۆنی وەك وتەبێژی كاتی دەستنیشانكرد، ئەگمۆن بە نزیكیی لەگەڵ تزاچی براڤەرمان، سەرۆكی ئەركانی ئیسرائیل و پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ سارا ناتانیاهۆ ناسراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.