ناوەندی هەواڵەکان
زیندانییەکی سیاسیی ژن ڕایگەیاند، ٦٢ زیندانی سیاسیی ژن لە زیندانی ئەوینەوە بۆ زیندانی قەرچەک گواستراونەتەوە، دەشڵێت: هەزار و ٢٠٠ زیندانی ژن لە قەرچەک ڕووبەڕووی نەبوونی خزمەتگووزارییەکان بونەتەوە.
ئایدا نەجەفلۆ زیندانیی سیاسیی زیندانی ئەوین، کە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین لەگەڵ دەیان زیندانی سیاسی دیکەی ژن بۆ زیندانی قەرچەک گواستراونەتەوە لە پەیامێکی دەنگیدا، لەبارەی بارودۆخی زیندانیان لەو زیندانە بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.
ئایدا نەجەفلۆ ڕایگەیاند، ٦٢ زیندانی سیاسیی ژن بە کەلەپچەكراوی لە زیندانی ئەوینەوە بۆ زیندانی قەرچەک گواسترانەوە.
وتیشی: هەزار و ٢٠٠ زیندانی ژن لە زیندانی قەرچەک ڕووبەڕووی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، خزمەتگووزاری تەندرووستیی، خواردنی تەندرووست و هەواگۆڕکێ بونەتەوە.
هاوكات، لە ساڵی ٢٠٢٣ ئایدا نەجەفلۆ دانیشتووی شاری تارانی پایتەختی ئێران بەهۆی ئەوەی ئاینی مەسیحییە بە بێ فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ زیندانی ئەوین گواسترایەوە، ئەو ژنە زیندانییە دایکی دوو منداڵە، کە یەکێکیان نەخۆشە.
جێگای ئاماژەیە، ئایدا نەجەفلۆ بەهۆی کێشەی بڕبڕەی پشتەوە نەشتەرگەری دیسکی بۆ کراوە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەردەوامە، نەبوونی چاودێری پزیشکی پێویست لە زینداندا ئازار و زیانی بڕبڕەی پشتی خراپتر کردووە.
سـ.خـ
Comments are closed.