ژمارەی كوژراوانی غەزە گەیشتە ٥٧ هەزار و ٤١٨ كەس

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی تەندرووستی غەزە بڵاوی كردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٥٧ هەزار و ٤١٨ كەس لە غەزە كوژراون و ١٣٦ هەزار و ٢٦١ كەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستیی غەزە لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەزەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی غەزەدا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٥٧ هەزار و ٤١٨ كەس لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١٣٦ هەزار و  ٢٦١ كەس.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ١٨ـی مانگی ئادارەوە شەش هەزار و ٨٦٠ كەس كوژراون و ٢٤ هەزار و ٢٢٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.

هـ.ئـ

Comments are closed.