لە پاڵاوگەی کەورگۆسک تانکەرێکی نەوت ئاگری گرت

ناوەندی هەواڵەکان

لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی نەوت لە شارەدێی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی ئاگری گرت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاڵاوگەیەکی نزیک کارگەی شیش لەسەر ڕێگای هەولێر- گوێر تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی ئاگری گرت.

دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیویانە بە تەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: “خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنها ماددین.

ئاماژەی بەوەشدا، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە.

ب.گ

Comments are closed.