ناوەندی هەواڵەکان
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیاوێک ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له هاوسه‌ر و خوشكی هاوسەرەكه‌ی خۆی كرد و هه‌ردووكیانی كوشت، پاشانیش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
به‌گوێره‌ی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیاوێك به ناوی محه‌مه‌د نه‌قی ئازادی، له ئیلام به به‌كارهێنانی چه‌كی جۆری (ده‌مانچه‌ی كۆڵت) هاوسه‌رەکەی و خوشكی هاوسەرەكه‌ی خۆی به ناوه‌كانی سدیقه ڕۆسته‌می و له‌یلا ڕۆسته‌می كوشتووه و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م بنه‌ماڵه‌یه، ڕووداوه‌كه ٣ـی ئه‌م مانگه ڕوویداوه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی پێشینه‌ی تاوان و توندوتیژی خێزانی هه‌یه، سدیقه ڕۆسته‌می هاوسه‌ریشی، پێشتر سكاڵای تۆماركردووه و ویستویه‌تی له محه‌مه‌د نه‌قی جیا ببێته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “بكوژ دوای كوشتنی دوو ژن و برینداركردنی یه‌كێك دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، هه‌ر به‌و چه‌كه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه و کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.”
ب.گ
Comments are closed.